# ناو مانا
281 بەرام بۆنی خۆش. بڕوانە بەرامە.
282 بەرامە 1. بەرام، بەرهەم؛ بۆنی خۆش، بۆن و بەرامە. رۆڵەی شیرینم گەنجەکەم بەرامەی تاڵـــی رەنجەکەم (رێبوار
283 بەراڤی کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.
284 بەربیان 1. گوندی بەر باخ و باخات؛ 2. گوندێکە لە سەیرانگای سەڵاحەدین سەر بە ناوچەی هەولێر لە کوردستانی باشوور.
285 بەرجەوەن بەرجەوەن واتە: بەرچاوان، ئەو شتەی کە چاو لەم گۆشەوە بۆ ئەو گۆشە دەیبینێ و دوو واتای هەیە: 1. پانۆراما؛ 2. چاوەدیار، چاوەناز، دیمەن..
286 بەرچن بەرچنە، سەوەتەی میوەچنینەوە.
287 بەرچەم پێشڕۆبار، ئەو شوێنەی کە ئاو دادەپەڕێ و مەند رادەوەستێ. گۆمیلکەی بەر رۆبار.
288 بەرچەڵە ئەستوندەگی دەرەوەی چادر لەلای چیغەوە.
289 بەرخاڵ نێوی کانییەکە لە ناوچەی پشتدەر لە کوردستانی ئێراق.
290 بەرخە ئاماژەیە بە ژن یان کچی جوان و خوێنشیرین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!