# ناو مانا
261 بێری 1. بێر، ریزکردنی مەڕ بۆ دۆشین؛ 2. بێریی بە کچ یان ژنێک دەڵێن کە دەچێتە (پەچە) بۆ مەڕدۆشین، بڕوانە پەچە لە بەشی کچان.
262 بێریتە بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.
263 بێریڤان ئەو کەسەی کە ئیشی بێریاتی دەکا. (ڤان) وەکوو پاشگری وشە، لە زاراوەی کرمانجیدا هەر هەمان پاشگری (وان)ە کە لە زاراوەی سۆرانیدا هەیە و واتای پسپۆڕی و ئاگاداری و پاراستن و چاوەدێری و لێزانین و لێوەشاوەیی و بەخێوکردن دەدا، وەکوو: باخەوان، دەشتەوان، گاوان، شاخەوان و فڕۆکەوان و هیدیکە.
264 بێرەسا ئەو شوێنەی کە مەڕی لێ مۆڵ دەدەن بۆ دۆشین.
265 بێژا بە وتە، قسەکەر.
266 بێژوێ گوندێکە لە داوێن چیای ئالان لە پشتی سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات.
267 بێستان بێسان، بوستان، جێچاندنگەی میوەگەلی وەکوو: کاڵەک، شووتی، بایجان و تەماتە و هاروێ و هیدیکە.
268 بێشووک گوندێکە لە سەر رۆباری رواندز لە بناری چیای جندیان لە کوردستانی باشوور.
269 بێشۆرا گوندێکە لە لای مێگر لە کن رواندز لە کوردستانی باشوور.
270 بێشە مێشە، دەحل، دەسنێژ، لێڕی، بێشەچنار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!