# ناو مانا
251 بیرێژ . شوێنی پڕئاو؛ 2. گوندێکە لە نێوان چیای سەفین و سەری رەش لە ناوچەی شەقڵاوە.
252 بیزا گیایەکی کوێستانییە، بڵندە و بۆ ناو ژاژی و ترشیات بەکار دێ.
253 بێترمە کانیاوێکە لەناو شاری شەقڵاوە، ئەو گەڕەکەش کە ئەو کانییەی لێیە هەر بە بێترمە ناو دەبرێ.
254 بێتووش نێوێکی کۆنی مادیی ئاوێستایییە و گوندێکە لە داوێنی چیای ئالان، لە پشت سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.
255 بێخاڵ 1. سادە و بێخەوش؛ 2. بەفری سپی؛ 3. ئاوی پاک و بێگەرد؛ 4. شوێنێکی پڕئاوی چەندئاشگەڕێنە نزیک بە شاری رواندز، لە کوردستانی باشوور کە بە سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و بە یەکێ لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.
256 بێرات شوێنی ئاژەڵداری، شاخێکە لەڵای چیای کارۆخ، لە کوردستانی باشوور.
257 بێردۆک 1. سووکەخێر؛ 2. پێمەڕەی بچووک؛ 3. گوندێکە سەر بە هەرێمی سۆما لە کوردستانی باشوور.
258 بێرمە نێوی سێ گوندن لە بن چیای سپاکۆ لە ناوچەی رواندز کە بە بێرمەی دینداران بەنێوبانگن.
259 بێرند بەژن و باڵا.
260 بێرک 1. بەریک، بەرک، جێو، گیرفان؛ 2. بێڵی بچووک؛ 3. گۆمیلکە لە چیا؛ 4. جێ دۆشینی ئاژەڵ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!