# ناو مانا
241 بووکێ بووک، وەوی، وەوڵە.
242 بوویەر 1. رابردوو؛ 2. رووداو.
243 بڵبەر 1. شوێنی نەرمی زیاد لەپێویست؛ 2. گوندێکە لە لای سلێن، لە هەورامان تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
244 بۆتیا چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.
245 بۆرچین بۆرچیل، مێچکەمراوی.
246 بۆرژا نێوان خەو و ئایاخی؛ بۆرەخەو.
247 بۆکان شارێکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بۆکان لە دوو وشەی (بەغ یان بوغ) و کۆی(ان) پێکهاتووە، بەغ و بوغ، بوگ یان بوک، واتە: خودا، بەخشندە، پێشەوا سەرۆک؛ لەسەردەمی زەڕدەشتییەکاندا دوو دەستە لە کار و باری بەڕێوەبردندا دەوریان هەبووە، (بوغەکان و موغەکان)، بوغەکان بەرپرسی کار و باری سەربازیی و موغەکان خەلیفەی کار و باری ئایینی بوونە؛ بەغ و بوغ، گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بۆتە بۆگ و بۆک، کە لەگەڵ کۆی (ان) بووە بە بۆکان، واتە: جێگای خودا، پێشەوا، یان سەرداری جەنگیی زەڕدەشتییەکان؛ بۆکانیش شارێکی کۆنە و ماناییەکان لەوێدا ژیاونو، نموونەی دیکەشمان هەر لە دەوری شاری بۆکان و شوێنانی دیکەی کوردستاندا هەیە کە بەڵگە و گەواهن بۆ ئەم بانگاشەیەی ئێمە، وەکوو: گوندەکانی بۆگەبەسی، ئیسکی بەغدا، بێشاسپ، بێتووش، بێتبەگ، بەێتاس، بێژوێ و زۆری دیکە. بڕوانە بۆ بێتبەگ لە بەشی کوڕان.
248 بیارە گەورە گوندێکی دڵگیرە، کەوتۆتە بناری چیای هەورامان لە کوردستانی باشوور، کە لە سنووری دەستکردی نێوان ئێران و ئێراقدا هەڵکەوتووە. ئەو گوندە یەکێک لە جێگە نەزرگاکانی تەریقەتی نەخشبەندییە و یەکسەر باخ و باخاتە.
249 بیتوێن باتوان، بەتوێن، بیتوێن، ناوچەیەکە لە لای رانییە، لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.
250 بیرانین بیرەوەری، یادەوەری
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!