# ناو مانا
231 بستیک تیسکەهەنگوور، تیسکە ترێ،‌ هێشووی ترێ، زەنگەتە ترێ.
232 بسکان کۆی بسک و ئەگریجە، پرزەی سەر بەرگی گەنمەشامی.
233 بسکۆلە گیایەکە لە ئەگریجە دەکا.
234 بلوور پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.
235 بلوومان چیایەکە لە ناوچەی خوڕەماوا لە لوڕستان.
236 بناشت 1. بنداشت، وشەی پاشبەندی وشەدووانەی گلەوبنداشت؛ 2. قسە و باس؛ 3. دەمەقاڵە.
237 بناو 1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.
238 بناوان 1. بنەوان، کابان، ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری کاری ناو ماڵە‌؛ 2. بنا‌وان لە چۆم هەڵدەبەسرێ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاو بۆ ئەو زەوی و زارانەی کە ئاویان پێ ناگات.
239 بناوی بناو، گوندێکە لە تەنیشت گوندی هەنارە لەسەر رۆباری بەستۆرە لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بناو.
240 بووارە بووار، دەرفەت، ماوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!