231 |
باسۆ |
1. شوێنێ کە با نەیگرێتەوە؛ 2. دەستەوار، داری دەستی پیران، گەرۆ، گواز، گۆچان؛ 3. ئەشکەوتێکی بچووکە لە چیای ئاسانەی ناوچەی مەریوان لە کوردستان. |
232 |
باسێن |
باگر، ئەو شتەی کە پێش بە شنەی با دەگرێ. |
233 |
باسەڕە |
باسڕە، شوێنێ کە بای زۆری لێبکەوێ، یان با زۆر بیگرێتەوە. |
234 |
باشار |
1. بەرگەگرتن، دەربردن، خۆڕاگرتن؛ 2. بەرانبەریی، بەشتێک وێران و پێوەستان، وەکوو: ئەوەندە بەهێزە دە کەس باشاری ناکا، یان ئەوەندە بخوەرەو هیچێ باشاری ناکا. |
235 |
باشان |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
236 |
باشناو |
1. نێوچاک، کردارباش؛ 2. هۆزێکە لە کورد کە لە ناوچەی نێوان مووسڵ و دەشتەبێڵ و سەڵماس دەژین. ئەم نێوە لە مێژووی کۆنی کوردستاندا هاتووە، دوور نییە، مەبەست لە خۆشناو و خۆشناوەتی بێ! |
237 |
باشوو |
واشە، باشە، باشووک، مەلێکی راوکەرە، بەفارسیی پێیدەگوترێ: (بەحریی) و 38 تا 48 سانتیمیترە و زستانان لە کوردستان زۆرە. |
238 |
باشووک |
نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
239 |
باشیل |
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە. |
240 |
باشیک |
1. ماڵی پیرۆز؛ 2. جێگای خۆشەویستیی؛ 3. شوێنی پیرۆزی ئایینی ئیزەدییەکان؛ 4. شارۆچکەیێکی کۆنی کوردستانە، کە دوو عەشیرەتی (باشیک و بازان) ی تێدا دەژین، یان ئەو دوو هۆزە ئاوەدانیان کردۆتەوە، باشیک دەکەوێتە 25 کیلۆمیتری خۆرهەڵاتی شاری (مووسڵ) ەوە، کە کوردی ئیزیدی و گۆران و شەبەک و هەندێک ئاسووری تێدا دەژی. ئەو شارە مێژوویەکی کۆن و دوور و درێژی هەیە کە لە درێژەی دێریکی کوردستاندا هەر لەبەردەم هێرشی تاتار و مەغۆل و عوسمانییەکاندا بووە و زەرەری زۆری وێکەوتووە و چەندین جار لەبەر ئایینەکەیان قەڵاچۆ کراون؛ باشیک شوێنێکی ئایینی پیرۆزە بۆ ئیزەدییەکان و چەندین زیارەتگا و نەزرگای کۆنی تێدایە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بەر لە لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسێح؛ حکوومەتی بەعسی گۆڕبەگۆڕی فاشیست زۆر هەوڵی دا کە بیکا بە عەرەبنشین و نێوەکەی گۆڕیبوو بۆ (بعشیقه)، بەڵام باش بوو لە بەر هاتنی ئامریکا بۆ ئێراق، بۆی نەکرا و ئەو ناوچەیە کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کورد. |