# ناو مانا
221 برساق جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.
222 بریسک 1. تەزووی بەژان؛ 2. برووسکە، شەوقی رووناکی، پزووسکەی ئاگر لە دوورەوە.
223 بریقە درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.
224 بزاڤ جووڵانەوە، بزووتن.
225 بزوێن بزوێنەر، دەنگدار، بەدەنگ و جموجووڵ، سەربزێو.
226 بزێن گەمەی جغزێن، یارییەکی منداڵانەیە.
227 بژاردە 1. بژارتە، ژمێردراو؛ 2. کەموێنە.
228 بژارە 1. بژاردە؛ 2. بژارکردن؛ 3. وەرگێڕان؛ 4. تاوان؛ 5. راستە و پاستەکردنی رایەڵ کە جۆڵا دەیکا؛ 6. خەیاڵی خەوزڕاو؛ 7. خەولێکدانەوە.
229 بژانگ 1. برژانگ، مژۆڵ، بژۆڵ؛ 2. پرزە و ریشاڵی کوتاڵ و گەنمەشامی و هیدیکە.
230 بژوێن زەمەند، زەوی پڕگیا و لەوەڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!