# ناو مانا
221 بازگر 1. کێوێکە لەلای سەردەشت؛ 2. هێمایە بە چیای سەخت و هەڵەمووت کە مەلگەلێکی وەکوو باز و هەڵۆ و هیدیکە هێلانەی لێدەکەن.
222 بازۆ بازی بچووک.
223 بازیان نێوی دێهاتێک و ئەشکەوتێک و دەربەندێکە لە لای سلێمانی لەو لای تاسڵووجە، لە سەر رێگای سلێمانی بۆ چەمچەماڵ، کە یەکێ لە شەڕەکانی شێخ مەحموودی مەلیک لە گەڵ بەریتانیا لەوێ رووی داوە. بەردێک لە پەنا ئەو دەربەندیە که بە بەردە قارەمان بەنێوبانگە و شێخی نەمر لەوێ لە پەنا ئەو بەردەدا بریندار بووە و کەوتۆتە دەستی بەریتانیا. برنجی بازیان بەنێوبانگە.
224 بازین 1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.
225 باژۆ وشەی فەرمان (دەستوور)ە، وەکوو باژۆ: لێخوڕە. لە وشەی چاوگی "ئاژۆتن" وەرگیراوە. .
226 باسار وێژەری بەرنامەی رادیۆ و تەلەڤزیۆن.
227 باسان باسان کۆی قسە و باس و کۆی لێدوانە. (سەرمان گەرمی باسان بوو، لەپڕ تەقە هەستا). باس لە وشەی (بحث)ی عەرەبی وەرگیراوە.
228 باساک گوندێکە لە بناری چیای کاژاو، لەلای بەرزنجە لە ناوچەی سلێمانی.
229 باستێ گوندێکە لەسەر سنووری نێوان بانە و پێنجوێن لەلای (رەشەدێ) لە باشوری کوردستان.
230 باسمە شەقڵی خەرمان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!