# ناو مانا
211 بانین نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو‌ عەرەبدا توانەوە.
212 باهیڤ باوی، بەهیڤ، باییڤ، بادەم، چووالە، چەقالە.
213 باکاسیا نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بووە لە ناوچەی (بەدرە) کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. شاری بەدرە لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حوکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین، بەڵام ئێستا خەڵکەکەی کەم کەم گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
214 باڵا بەژن، بەژن و باڵا، قەد و باڵا.
215 باڵار باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.
216 باڵاشمە داری دیرەگی سەرتاقەی دیوار کە داری دیکەی بەسەردا رایەڵ دەکەن.
217 باڵشمە چووارچێوەی دەرک و پەنجەرە.
218 باڵینە رفێدە، ماگەی نانپێوەدان بە تەنوورەوە.
219 باڵێ 1. باڵەدارینەی داوەڵ و بووکەبارانە؛ 2. هەرچۆنێک بێت، بارێ.
220 برژانگ برژۆڵ، مژۆڵ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!