# ناو مانا
211 باراو 1. باراناو، ئاوی زۆر، بارەئاو؛ 2. گوندێکە لە داوێنی چیای کاژاو، لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی.
212 بارزان 1. بەرزان، شوێنی بەرز؛ 2. ناوچەیەکە چڕ و شاخاویی، کە کەوتۆتە باکووری زێی گەورەوە لە باشووری کوردستان و شوێنەمێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزانە.
213 بارزین دۆڵێکە لە ناوچەی برادۆست لە پشت (زینوێی خەلان) لە باشووری کوردستان کە لەوێوە کوردستانی سەردەسێر دیارە.
214 بارس نێوی باوکی (ئارتم) ی گەورەئەمیری ماد بووە. بڕوانە ئارتم.
215 بارش 1. داڕژانی بەفر باران یا تەرزە؛ 2. وارش، شووره، دیواری باخ.
216 بارهان نێوی هۆزێکی کوردە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
217 بارۆ بە زاراوەی هەورامی واتە: بیهێنە، بیتێرانە.
218 بارینا وەنەوز، چورت، خەونووچکە.
219 بازان 1. نێوی کوڕی (ساسان) دامەزرێنەری پاشایەتیی ساسانییەکانی بە نەتەوە کورد بووە؛ 2. کۆی باز بە دوو واتا: یەکەم، بازی نەچیر و دووهەم باز بە مانای قەڵەمباز و پەڕشت؛ 3. کێوێکە لەلای باکووری گوندەکانی خانماوا لە ناوچەی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 4. نێوی تیرەیێکی کۆن و گەورەی کوردە کە لە باشیک دەژین لە باشووری کوردستان، لە نێوان دهۆک و مووسڵ. بڕوانە بۆ باشیک.
220 بازپەڕێن بازەوان، ئەو کەسەی لە راوەبازدا باز بەرەو نەچیر هەڵدەفڕێنێ. 2. لە کۆندا بازیان هەڵداوە و فڕیوە، لە سەر هەر کەسێک نیشتبێتەوە ئەو کەسە بۆتە براوەی بەخت و لە چیرۆکی سەردەمانی کۆندا، دەڵێن: ‌کراوە بە پاشا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!