# ناو مانا
201 باسانە پردێکە لە ناوچەی رواندز، لە کوردستانی باشوور.
202 باستێ گوندێکە لەسەر سنووری نێوان بانە و پێنجوێن لەلای (رەشەدێ) لە باشوری کوردستان.
203 باسرەت گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان.
204 باسێ 1. نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی بینگۆڵ؛ 2. کانیێکە لە ناوچەی مەریوان بەرەو رێگای بانە.
205 باشیلا لە زاراوەی زازاکیدا واتە: ئاوارە.
206 بالە لێرەدا بە واتای سەمایەکی ئارامی ئۆرووپاییەکانە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا باوە.
207 بامەزرێ گوندێکە لە ناوچەی ئاکرێ.
208 بانتا 1. ئەو گەڵاو شووڵەی سەری سەوەتەی پێدەگرن؛ 2. باخێکە لە چیای ئاویەری گەورە لە سەرووی ماماتکەوە لە شار سنە.
209 بانوورا نێوێکی کۆنی سەردەمی ساسانییەکانە.
210 بانیژە 1. ئەو جێگەیەی گەنمی باراشی لێ رۆ دەکەن و لەوێوە دەڕژێتە گەروو بۆ بەرداش؛ 2. هەموو سەربانێکی نەوی و چکۆڵە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!