201 |
بابان |
1. بەبە، بەبان، باوان، ماڵەباب؛ 2. مەڵبەند و هۆزێک بووە لە نێوان شارەزوور و ئەردەڵان، کە ئێستاش شوێنەواریان ماوە. |
202 |
بابۆ |
1. وشەی خۆشەویستیی منداڵ بۆ باب؛ 2. هەستی تۆڵە. |
203 |
بابیلان |
وشەی خۆشەویستی بۆ دوانی لە خۆ گچکەتر. |
204 |
باپۆک |
باپووک، کڕێوە و تۆفی بەفر کە با دەیهێنێ. |
205 |
باپێشک |
بایەک کە پێش باران هەڵدەکا. |
206 |
باتاس |
1. گوندێکە لەلای حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان؛ 2. دوور نییە، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەیتئاس بووبێ، واتە لە دوو وشەی (بەت بەمانای خوداوەند و ئاس بەواتای مەڵبەند) درووست بووبێ، کە پێکەوە دەبێتە: مەڵبەندی خواوەندی بەر لە زەڕدەشت. بڕوانە سان؛ بڕوانە بۆ بەێتاس. |
207 |
باتمان |
1. پێوانە، کێشانەیەکە بەرانبەر بە 16 کیلۆ و نیو؛ 2. گوندێکە لە نێوان (چێوتاشان و عەلیاوا) لە ناوچەی کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 3. شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای دیاربەکر. |
208 |
باجەڵان |
بەت گلا، بەت جلا، باجەڵان، نێوی هۆزێکی کوردە لە هەرێمی کرماشان، کە دەبنە دوو تیرە: (جەمەوەر و قازانلوو). هۆزی باجەڵان لە دەوروبەری قۆرەتوو و هەورێن و شێخان و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی و ناوچەی دەرگەزێن و دەیژ و لەلای (قەزوێن) یش هەن. بۆ واتای وشەی باجەڵان بڕوانە وشەی کەڵوڕ لە بەشی کوڕان. |
209 |
بادینان |
1. بەهدینان؛ 2. بە بەشی سەرەوەی باشووری کوردستان دەگوترێ کە داگری شارەکانی (زاخۆ، شەنگار، دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بارزان) و چەندین گوند و شارۆچکەی دیکەیە. 3. (بەهدینان) پێوەندیی بە پرسگرێکی زەڕدەشتەوە هەیە و لە دوو وشەی (بەهـ و دین) پێکهاتووە کە (بەهـ) وشەیێکی کۆنی ئەوێستایی پالەوییە و واتای باش دەدا و (دین)یش هەر وشەیەکی کۆنی ئەوێستایی یە کە واتای ویژدان دەدا و بە کۆی (ان) واتای بادینان دەبێتە: 1. ویژدانی باش، 2. ئاکاری چاک، 3. شوێنی پاک و پیرۆز. |
210 |
باران |
ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت. |