# ناو مانا
191 بارانە 1. باران، واران، وەشت؛ 2. وشەی سەربەندی چەندین گۆرانیی فۆلکلۆرە.
192 بارست لە کوردیدا بۆ دوو واتا بەکار دێ، 1. دێرانە، وەکوو: (دێرانەی ئەو گاڵۆنە ئەوەندەیه)؛ 2. بارست، ئەستووری و بڵندیی شتێک، قلەت و قەڵافەتی شتێک، وەکوو: (بارستی ئەو کومێدە بەرز و پانە).
193 باریسا بارست، تەبار، دێرانە، جێگەبردن، (باریسای ئەو ماڵە شتم هەیە).
194 باریسە 1. فڕفڕە، فڕفڕۆکە؛ 2. داری نێوان کۆڵەکە و کاریتە.
195 بارێزە 1. باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با دەیوەرێنێ؛ 2. گیایەکە لە شکڵی کەرەوز؛ 3. پرووشەی باران بە باوە.
196 بارێژە با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..
197 بارێنە نێوی گوندێکە لە کوردستان.
198 بازنە 1. خڕخاڵ، خرتەک، جەغز؛ 2. گەوی ئاسن کە وەک بازن لە شکستەی دەئاڵێنن.
199 بازێ نێوی نەواڵێکە لە بادینان، لە کوردستانی باشوور.
200 بازەڵە بازەڵێن، 1. بەڵەکی کەم؛ 2. شەرمشکاو؛ 3. خڕکەڵە و هەراش؛ 4. قەمچان، بەردان، گەمەیەکە بە بەردی لووس دەکرێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!