# ناو مانا
191 ئەوژەن 1. هاوێژەر؛ 2. شکێنەر و بەزێنەر.
192 ئەوگار 1. ماندوو؛ 2. پەرێشان؛ 3. پێکراو، بریندار، ئەنگاوتە؛ ئەم وشەیە ئاوەڵنێو (سفەت)ە، وشەیەکی کۆنی مادییە و لە فارسیدا (افگار) دەخوێنرێتەوە و شاعیرە کالاسیکەکانیش لە شیعردا بە فیگار نووسیویانە.
193 ئەوکان نێوی کۆنی شاری (سایینقەڵا یان شاییندژ) بووە، ئەوکان یەکێک لەو شارانە بووە کە ماناییەکانی تێدا ژیاوە و سەر بە شاری بۆکان بووە و ئێستاش (سایینقەڵا یان ساییندژ) یەکێ لە شارەکانی کوردستانە لە سنووری نێوان ئازەرباییجان و کوردستان. بڕوانە مانا لە بەشی کچان.
194 ئەڤیندار ئەویندار، ئاشق، دڵدار، گراوی.
195 ئەکراش نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کورد بووە لە سەردەمی ئەڵچاتیۆی مەغۆلدا.
196 ئەڵماس بەردێکی زۆر سەخت و بەنرخە.
197 ئەڵها ئاڵها، تاسە، ئارەزوو، تەما.
198 ئەڵوەن 1. ئەڵوەند، چالاک، بەدەستوبرد؛ 2. هەم نێوی کێوێکە هەم نێوی رۆبارێکە لە باشووری کوردستان لە خانەقین. بڕوانە ئەروەند.
199 ئەیناخ نێوی تیرەیەکە لە هۆزی گەورەی جاف، لە ناوچەی (جوانڕۆ)، کە لە کۆندا کوێستان و گەرمیانیان کردووە، هاوینان چوونەتە چیای شاهۆ و زستانان دابەزیونەتە خوارێ.
200 ئەیوان ئەیوان وشەیەکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: 1. دیوان، هێوان، هەیوان، بەربێڵای سەرداپۆشراو؛ 2. کۆخ، کۆشک، تەلار، سەرا، وشەی کۆشک ئەمڕۆ لە ئەورووپا بە کیووسک(kiosk) بەکار دەبرێ و وشەیێکی هاوبەشهی هند و ئورووپییە و کیووسک هەر هەمان کۆشکی کەڵوڕییە کە وشەێیکی کۆنە؛ 3. شارێکی کوردنشینە لە هەرێمی ئیلام لە کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!