# ناو مانا
11 ئادان زه‌وینی به‌ پیت و به‌ره‌که‌ت.
12 ئاده 1. ته‌ڵه‌که‌روێشک، جۆرێک ته‌ڵه‌ی له‌دار؛ 2. بژاری گیا له‌ شینایی.
13 ئاده‌ر که‌حێل، جسن، ره‌سه‌ن، حودوود.
14 ئادیکا هه‌وارێکه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌رسیم له‌ کوردستانی باکوور.
15 ئادێ ئه‌وان، ئه‌وانه‌.
16 ئادێمه نێوی کێوێکه‌ له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی ئه‌رمه‌نستان.
17 ئاراد ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا
18 ئارازیاس شارێک بووه‌ ماده‌کان حکوومه‌تیان لێکردووه‌ و وێده‌چێ هه‌ر ئه‌و شاره‌ی دارایاس بووبێ له‌ په‌نای گوندی دریاز، له‌ شاروێرانی لای مه‌هاباد، که‌ که‌لاوه‌کانی ماوه‌. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.
19 ئاراسته له‌ کوردیدا ئاراسته‌ واته‌: رووی شتێک به‌ره‌و که‌سێک کردن. وه‌کوو سڵاوی ئاراسته‌ ده‌که‌م، یان تیرێکی ئاراسته‌ کرد. به‌ڵام له‌ فارسیدا ئاراسته واته‌: ئارایش کردن، رازاندنه‌وه‌، کۆکردنه‌وه‌ و راخستن و زۆر مانای دیکه‌.
20 ئاران 1. بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران؛ (هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران)؛ 2. گەرمیان؛ 3. زەوینی تەخت و راسا؛ 4. دەشتی بەپیت و نەرمان؛ 5. ناوچەیەکی کوردنشینە لە لای زەلیای قەزوێن. بڕوانە وشەی ئار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!