| 11 |
ئاته‌ران |
کۆی وشه‌ی ئاتر یان ئاگر. |
| 12 |
ئاجاخ |
ئاشکرا و دیار، خوویا، خۆ‌یا. |
| 13 |
ئاخێز |
نیوه‌هه‌ستان، نیوه‌ڕابوون بۆ رێزلێنان. |
| 14 |
ئاد |
وشه‌ی ئاد به ته‌نیا، چه‌ند واتای هه‌یه: 1. دوورگه، وشکانی له‌ناو ئاودا، 2. هێز، بڕست، زۆر، توانا، 3. خودای هێز و ده‌سه‌ڵات. 4. له کۆندا نێوی خودای با بووه. ئه‌م نێوه بۆته پێشبه‌ندی زۆر وشه‌ی دیکه له زمانی کوردیی کۆندا. زۆر جاریش وشه‌ی (د) ئه‌گۆڕدرێ بۆ وشه‌ی (ز). |
| 15 |
ئاداد |
1. نێوی فه‌رمانڕه‌وای تیره‌ی کۆنی کورد (لۆلۆ) بووه که‌خه‌ڵکی بابل بووه؛ 2. پاشنێوی سه‌رۆکهۆزی (ناسیکۆ) بووه له ساڵی 881 ی زایین‌دا. بڕوانه وشه‌ی ئاد. |
| 16 |
ئادار |
مانگی ئازار (مارت)، ده ڕۆژ له ڕه‌شه‌مه و بیست ڕۆژ له خاکه‌لێوه. بڕوانه وشه‌ی ئاد. |
| 17 |
ئادگار |
ئازگار، ته‌واو، په‌یتاپه‌یتا، په‌ساپه‌سا، به‌شوێن یه‌کدا. |
| 18 |
ئادۆ |
له کۆندا نێوی خودای با بووه. ئه‌م نێوه له‌ناو کورده‌کانی کوردستانی رۆژاوا و لوبناندا وافره. بڕوانه وشه‌ی ئاد. |
| 19 |
ئادیابن |
له کۆندا له سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، به‌و ناوچه‌یه‌ی گوتراوه که باژێره‌کانی زاخۆ و دهۆک و ئاکرێی گرتۆته خۆی! بڕوانه وشه‌ی ئاد. |
| 20 |
ئادیامان |
شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئاد. |