# ناو مانا
11 یاسە جێگای سەخت و ڕژدی چیا.
12 یاسەمەن یاسەمین، درەختێکی گەڵاوردی بچکۆلەیە کە گوڵی سپی و بۆنخۆش دەگرێ، لە داری یاسەمەن، دار جگەرە درووست دەکرێ.
13 یاشان یاشا، خوزیا، خوزگە، کاشکای، شەڵای، بریا.
14 یاقووت بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.
15 یاگە وشەیەکی هەورامییە واتە: شوێن، جێگە، شوێنەمێنگە.
16 یانە 1. وشەیەکی هەورامییە بە واتای: ماڵ، مان، خانوو، جێگەی حەسانەوە؛ 2. ئان نا، دەنا، ئەگینا؛ 3. ئامرازێکە لە عەڕابەدا؛ 4. ناوەڕاستی ئاپۆرە.
17 یاوا وشەیەکی هەورامییە، واتە: گەییشت، هات؛ وەکوو نامەکەش یاوا: نامەکەی هات.
18 یاوان 1. وشکانی، بێئاوان؛ 2. یاوان کۆی وشەی (یاوا) یە. بڕوانە وشەی یاوا.
19 یەسنا یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
20 یەسنە یەسنا، یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!