# ناو مانا
11 گژنیژە 1. گژلۆک، تەرزەی ورد؛ 2. زبربوونی پێست لە سەرما؛ 3. جۆرێک خشڵی ژنانە؛ 4. نێوی گۆرانییەکی کوردییه، یارگژلووکێ‌.
12 گلارا گلارە، سۆمای چاو، بینایی.
13 گلۆر 1. بازنە، خڕخاڵ، خشڵی جومگە و باسک؛ 2. بازنەیی، گلۆڤەر، خڕ، خرت؛ 3. بەری هەر دارێک کە وەک قۆزاخە بێ؛ 4. جارێ لەجاران.
14 گلێرە 1. تەرزە، گژلۆک، تگر؛ 2. جۆرێک دانەوێڵە.
15 گلێنە 1. ڕەشایی خڕی چاو؛ 2. سپیایی و ڕەشایی چاو کە لەناو کالانەی چاودایە؛ 3. کزن، دانەوێڵەیێکە کە گای پێ قەڵەو دەبێ؛ 4. نێوی گوندێک بوو لە کوردستان که بەعسی وێرانی کرد.
16 گوارە گۆشوارە، گوارەی گوێ.
17 گورجی 1. چالاکیی؛ 2. بێدرەنگیی؛ 3. نێوی هۆزێکە لە کوردستان.
18 گوڵان 1. دووەم مانگی بەهار؛ 2. کۆی گوڵ؛ 3. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئیسراییل کە بە (بەرزییەکانی گوڵان بەنێوبانگە)؛ 4. چەم و باخێکی خۆشە لەلای هەڵەبجە؛ 5. گوندێکە کەوتۆتە دۆڵێک لە نزیک شاری ڕانیە کە هەر ئەو دۆڵە بە دۆڵی گوڵان بەنێوبانگە و داگری چەند گوندە بەم نێوگەلەی خوارەوە: دارەبەن، بەردانگا، ناوەزینان، شەگەڵە، مێدەرە، بۆتێ، وەرتێ.
19 گوڵاو ئاوی گوڵ، گوڵگوڵاو.
20 گوڵاڵە گوڵێکی سووری لاسکدرێژی بەهارییە کە خاڵخاڵی ڕەشی تێدایە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!