# ناو مانا
11 کاردۆنیا کوردۆنیا، یەکەم دەوڵەتی کورد بووە، لە 1714 ی بەر لە زایین؛ لە تیرەی (کاسای، کۆسی، کۆشۆ، گۆتی، گۆسی، گۆسان)؛ یەکێک بوونە لە هۆزە دانیشتووەکانی چیای زاگرۆس، کە چوار هەزار ساڵ زیاترە دانیشتووی ئەوێن و لە پێشدا لە کێوەکانی قەفقاز (قەوقاس) ەوە هاتوونەتە ئەوێ و نیشتەجێ بوونە، بەڵام مێژووی هاتنیان هەتا ئێستا بە دروستی روون نەکراوەتەوە و ئاکادییەکان ئەمانەیان بە کاشۆ نێو بردووە؛ ئەم (کاشۆ)گەلە هەر ئەوانەن کە کۆپەڕی پیرۆز بە (گۆشی یان گۆسی و گۆسان) نێویان دەبات و ئەمانە لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەمی بەر لە زایین وڵاتی بابلیان گرت و لە وڵاتی سۆمەر و ئاکاددا حکوومەتێکیان بە نێوی کوردۆنیا، ئان کاردۆنیا دامەزراند.
12 کارس هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.
13 کارسا سندووق یان دۆڵەی جێگەی نان و خۆراکیی دیکە.
14 کارساز 1. کەسێ کە کارێک بۆ کەسێکی دیکە پێک دێنێ، گرێکەرەوە، چارەساز، کارچێکەر؛ 2. ناوە بۆ خوا، وکوو (یا کارسازی کاران).
15 کاری 1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە‌؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.
16 کاریان 1. وزە و توانا؛ 2. لە چاوگی کارین کە وشەیەکی کرمانجییە و واتای کشت و کێڵان و هێز و بڕست دەدا، وەرگیراوە؛ 3. مەڵبەندێکە لە کوردستان.
17 کاریتان 1. پلوورەمێش؛ 2. ئەمباری دەخڵودان.
18 کاریس کارس، کارۆش، جۆرێک گیایە.
19 کاریسا تاوان، هەڵە، سووچ. کاریسای چی بووە گرتوویانە؟
20 کارین چاوگی وشەی (شییان) بە واتای توانینە و وشەیێکی کرمانجییە، واتە: توانین، وەکوو (نکارم هەڕم: ناتوانم بڕۆم).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!