# ناو مانا
11 کارزان لەکاردا زانا و شارەزا، لەکار تێگەییشتوو.
12 کارمات 1. کارماد، کارمات، کڕمات، کرماج، کوردمانج، کورد، گوندی؛ 2. جووتیار، چاندەکار؛ 3. شوان و گاوان، بەخێوکەری ئاژەڵ؛ 4. تیرەیەک لە تیرەکانی ئەلحەق بوونە کە دوای ئەبوو موسلێمی خوراسانیی، لە 254 هەتا 270 ی کۆچییدا، بە شەڕی چەکداری لە دژی خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام بەرگرییان لە بزووتنەوەی سۆفیگەریی یارسان (حەقە) کردووە لە کوردستان و ئێران و زۆر شوێنێ دیکە و رەواجیان بە ئایینی یارسان داوە. عەرەبی موسوڵمان ئەم وشەیانە کردووە بە قرمەت (قرمط)، واتە: ناموسوڵمان و بی دین و کافر، یان ئەو کەسانەی کە لە نووسیندا خەتیان وردە!! زۆر بە داخەوە ئەم ناژیربێژییە و ئەم بێ مەنتەقییە ناچێتە مێشکەوە، چونکە ئەوانەی کە موسڵمانن، هەر گەل و نەتەوەیێکی ناموسڵمان بە بێدین و کافر دەزانن، ئەم تیرەیەشیان لە تیرەی ئەلحەق (یارسان) زانیوە، بۆیە بە قرمط یان قرمطی نێویان بردوون‌، کڕماتەتەکان ئایینی تایبەتی خۆیانیان هەبووە و نەچوونەتە ژێر درۆ و دەلەسەی خەلیفەکانی ئیسلامی ئەو سەردەمە کە سەرانسەری کوردستانیان لەناو خوێندا شەڵاڵ کرد. (قرمط) لە راستیدا (کڕمات) بووە کە عەرەب کردوویەتی بە قرمط!!
13 کارناس 1. لەکارشارەزا؛ 2. لەکار سەردەرچوو، زانا لەکار.
14 کاروان سەرقافڵە
15 کارکۆ 1. کاری بەهرەدەر؛ 2. کارا.
16 کارۆخ شاخێکی سەختە لە وێنەی دیوارێکی گەورە کە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ لە کوردستانی باشوور و ئەو نێوە هەر نێوی کاردۆخە.
17 کارۆس کارۆش، کاراس، گیاکارۆس رووەکێکی بۆنخۆشە.
18 کارۆک پۆ‌ڵا، ئاسنێکی سفت و قاییمە که به تینی 1400 پلە دەتوێتەوە و شمشێر و گورز و ئاسنەواڵەی دیکەی لێ درووست دەکەن.
19 کاژاو 1. جۆرە ترێیەکی رەشی بزمارکوتی مزرە؛ 2. هەم گوندە هەم چیایەکە لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی لە باشووری کوردستان.
20 کاژۆک نێوێکی کوردییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!