# ناو مانا
11 ژیلەوەر ژینەوەر، زیندەوەر، گیاندار.
12 ژیلەکان جێگای ئاگری دامرکاو.
13 ژیلەکۆ نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
14 ژینگە جێگەی ژیان، شوێنی زیندەگی.
15 ژینکۆ کۆی وشەی ژین یا ژیان.
16 ژینۆ 1. ئاماژە بە ژیان؛ 2. ئینسانی سەرزیندە و بزێو.
17 ژینەر کەسێ کە شتێک سەرلەنوێ بژیێنێتەوە یا زیندوو بکاتەوە.
18 ژیوار .1 بژیو؛ 2. باری ژیان، رابوواردنی تەمەن؛ 3. چۆنیەتی ژین؛ 4. گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە قەراخ چۆمی سیروان کە بەرانبەری گوندەکانی (سلێن و بڵبەر)ە.
19 ژیواران 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. کۆی ژیوار. بڕوانە بۆ ژیوار.
20 ژیوەر ژیاری، ژیانی شارستانییانە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!