# ناو مانا
11 ڕازیانە 1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
12 ڕازێ چیرۆک، داستان.
13 ڕازە چیرۆکی خەیاڵیی.
14 ڕاژا لە چاوگی راژان وەرگیراوە. هەژیا، جوولأ، لەرایەوە.
15 ڕاژینە نێوێکی ئاسووری یە کە لە بادینان هەیە و سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە عارف جزیری گوتوویەتی.
16 ڕاسا 1. راستا، هەستا، واتە: لە جێگای خۆی راسا؛ 2. خەتی راست و خۆحەن؛ 3. تەختایی.
17 ڕاشن جۆرێک سوێسنەکیویلەیە.
18 ڕاشەن تۆشە، توێشووی رێبوار بۆ ناو رێ.
19 ڕافینا گوندێک بوو لە باشووری کوردستان، بەعسی وێرانیان کرد.
20 ڕاگەش قسەخۆش، سوحبەتچی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!