# ناو مانا
11 ڕاژە 1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.
12 ڕاسپێر سفارشدەر، سەختیکەر: سەختیم کردووە بۆم بێنن.
13 ڕاستۆ راستگۆ، ئینسانی بێدرۆ.
14 ڕاستە 1. خەتکێش؛ 2. گوزەر، بازاڕی سەرداپۆشراو؛ 3. دارێکی دوولکە بۆ ئەزموونی راستیی و خواریی بەرداش؛ 4. جۆرێ هەڵپەڕکێ؛ 5. رێگەی بێ پێچ؛ 6. گۆشتی پشت مازە.
15 ڕاسن 1. سوێسنەکیویلە، سۆسنەکیویلە؛ 2. هۆزێکی کوردن کە لە شاری ئاکرێی کوردستانی باشوور دەژین. سەرۆکهۆزی ئەم خێڵە (میر عەلائەدینی گەورکی) بووە.
16 ڕاشکان بەسەرچوون، تێپەڕبوون، وەکوو شەو راشکا ئێمە هەر نەمانتوانی بچینە سەر بەجێهێنانی کارەکەمان.
17 ڕاگا 1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.
18 ڕاگر 1. راگیر، کۆنترۆڵ؛ 2. رێگر، چەتە؛ 3. بەرپێگر، پێشپێگر؛ 4. گیردەر؛ 5. ئاگادریکەر؛ 6. پاشبەندی وشەیە وەکوو: گوێڕاگر.
19 ڕاماو لەناو فکر و بیردا ماو، سەرگەردان.
20 ڕاماڵ 1. راستەوراست بەرخۆدان و ماشینەوە؛ 2. راوەدوو، نیانەسەر، راماصدان، راونان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!