| 11 |
چرپە |
1. ده‌نگی هێواش، پچه‌پچ، ورته، سرته؛ 2. به گه‌ڵا و چرپی خۆشاردنه‌وه بۆ دوژمن فریودان. |
| 12 |
چروسک |
ڕووناکی، درەوشانەوە، بریقە |
| 13 |
چرۆ |
1. ول و خونچه‌ی تازه‌ی دار، . ئه‌و داره چرۆی کردووه. گۆپکه؛ 2. ورده‌ورده خواردن. کاردۆ خه‌ریکه چرۆ ده‌کا. |
| 14 |
چریکە |
1. ده‌نگی خۆش، وه‌کوو: چریکه‌ی ئینسان، چریکه‌ی بولبول؛ 2. ئا مرازی په‌موو له ده‌نک جوێکردنه‌وه. |
| 15 |
چلچرا |
چرای چه‌ندلق که له مزگه‌وت و گه‌وره‌ماڵاندا هه‌ڵده‌کرێ. |
| 16 |
چلوورە |
1. شووشه‌سه‌هۆڵ، سه‌هۆڵێ که به قه‌راخ بان و گوێسه‌بانه‌دا شۆڕ ده‌بێته‌وه، شۆڕاوکه‌ی قه‌راخ بان و که‌ڵکه‌پاسار یان ره‌وه‌ز و به‌ردان له چیا که زستان ده‌یبه‌ستێ؛ 2. قه‌ندیل، به‌سته‌نی، دۆڵدرمه. |
| 17 |
چنار |
سووره‌چنار، چناری جه‌وهه‌ردار، دارێکه گه‌ڵای له په‌ڵکی مێو ده‌کا. |
| 18 |
چناو |
1. چندراو، ته‌ندراو؛ 2. تۆمی وه‌شیاگ؛ 3. له‌داره‌وه‌کراو؛ 4. له‌سه‌ریه‌کنراو، له‌بانیه‌ک که‌ڵه‌که‌کردن. |
| 19 |
چنوور |
گوڵێکی کوێستانیی بۆنخۆشه که له شویت ده‌چێ. |
| 20 |
چۆپی |
1. هه‌ڵپه‌ڕکێ، گۆڤه‌ند؛ 2. ده‌سماڵی ده‌ستی یه‌که‌م که‌سی کۆڕی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ؛ 3. ریتم یان به‌زمێکه له کوردی‌دا که عه‌ره‌بی عێراق به‌نێوی خۆیان تاپۆیان کردووه و هه‌ر پێشی ده‌ڵێن: چۆپی!! 4. نێوی گۆرانیبێژی به‌نێوبانگی کورد، (چۆپی خانم)ه که خه‌ڵکی که‌رکووکه. |