# ناو مانا
11 چنارۆک 1. جۆرێک گیایە کە ئاژەڵ حەزی لێدەکا؛ 2. چناری بچووک؛ 3. سەیرانگایەکە لە نزیک کێوی هەیبەسوڵتان لە ناوچەی کۆیە.
12 چۆمان 1. کۆی چەم و چۆم، چەند چەم کە دێنە ناو یەک، وەکوو چەمی چۆمان، کە بەبەر گوندی واوان و نەڵاسدا تێدەپەڕێ و پێی دەگوترێ: (کەڵوێ)، بەڵام لە لای ئالان و ئاسۆس، پێی دەگوترێ: چۆمان و هەر ئەو چۆمەیە کە لە جوغرافیای ئێراندا بە رۆخانەی سەردەشت بەنێوبانگە؛ 2. چۆمان هەروەسا شارۆچکەیەکە لە لای شارۆچکەی گەڵاڵە لە باشووری کوردستان کە هەردووکیان بە دەستی حوکوومەتی بەعس وێران کران و سووتێنران.
13 چیا 1. کەژ، کێو، کوێستان، شاخ، کێوی بەرز؛ 2. چیاگ، سارد، فێنک.
14 چیاکۆ گوندێکە لە ناوچەی سەنجابی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
15 چەتوون 1. لاسار و کایەکلێ؛ 2. سەخت و دژوار؛ 3. ناڕاست و تووش.
16 چەتۆ 1. مەسبەست لە ئینسانی ئازا و زیرەک؛ 2. کورتکراوەی چەتە و چەتوون، بەواتای رێگر و تۆسن.
17 چەلان رۆژانی پێشوو، جاران.
18 چەمچەماڵ 1. چەمی بەرانبەر ماڵان، چەمێک کە بەناو گوند و شاردا بڕوا؛ 2. شارۆچکەیەکە لە نێوان سلێمانی و کەرکووک؛ 3. ناوچەیەکە لە هەریمی کرماشان. ئەم نێوە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا و لە داستانی (رۆسەم و زۆراو) دا هاتووە.
19 چەمەر 1. کۆبوونەوە لەدەوری یەک لەکاتی شیوەن و رۆڕۆدا؛ 2. کەمە، بازنە.
20 چەکدار بەچەک، خاوەن کەرەسەی شەڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!