# ناو مانا
11 پاریا نێوی ئەو گوندەیە کە (کەریم خانی زەند)ی لێ لەدایک بووە.
12 پازاڕ بەردێکی زۆر بەنرخە کە ژنان بۆ خشڵ بەکاری دێنن.
13 پاژینە کەپەکی ئارد، بنژیلی گەنم کە دەیدەن بە مریشک.
14 پاسا 1. شاراوە، بەرپیوار، نادیار؛ 2. چاوپۆشی؛ 3. سەرپۆش؛ 4. داپۆشەر، ونکەر، گومکەر، وەشێر؛ 5. پێ لە عەرد سوون، پا بە زوەینا ساوین.
15 پاسار گوێسەبانە، کەڵکەپاسار، کەڵکەبان.
16 پاسین دەشتێکە لە رۆژهەڵاتی ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان.
17 پاشین هەرەدوا، دوایین، دواگین.
18 پالمە پاڵمە، جۆرێک گیایە لە شکڵی شنگ، بەڵام گەڵاپان.
19 پاموورە پاوانە، پاوێنە، خرخاڵی پێ، لیزگەموورووی خشڵی قولەپێ، ئەو پاموورەیەی ژنان لە کۆندا لە قولەپێیان دەبەست بۆ جووانیی.
20 پاوان پەلەخ، کۆدە، ئەو پارچە باخ یان مەزرایەی کە چوار دەوری بە تەیمان دەگرن بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵات نەچێتە تێوەی، لەوەڕی قەدەخەکراو، باخ یان زەوینی قۆرخکراو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!