# ناو مانا
11 وانە 1. دەرز و دەور؛ 2. پاشگری پاڵدان: لووتەوانە، دەستەوانە؛ 3. پاشگری بە واتا ئەوانە: هەمووی لە لای وانە.
12 وانەر خوێنەر، خوێنەرەوە.
13 واڵا 1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز‌؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.
14 وردا وردا لە چاوگی وردان وەرگیراوە، واتە دامەزران و هێوردان.
15 ورشە گرشە، بریقه، تریفە، بریسکه، درەوشین، ورشە‌‌.
16 ویلکان وەوڵە، وەویلە، بووکەشووشە، ئەو کەرەسەگەلەی کە بە نایلۆن یا پەڕۆ یان شتی دیکە، بۆ گەمەی منداڵان درووست دەکرێت.
17 وێرە 1. ئێوارە؛ 2. شیکردنەوەی مانا.
18 وێژا قسەزان، زمانپاراو.
19 وێشا بە هەورامی واتە: خۆی، خۆیان.
20 وێنا 1. وا وێنای دەکەم، وای بۆ دەچم؛ 2. شێوە یان دیمەنی کەسێ کە دێتەوە بەرچاو: نازانم کێیە وێنای ناکەم!
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!