# ناو مانا
11 وێسار پتەو و قاییم، خۆڕاگر. کەپرێکی وێسارە.
12 وێنە 1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن.
13 وەتمان 1. وەسمان، سووکەڵەنێوی (عوسمان) ە؛ 2. ئاڵوگۆڕکردن؛ 3. پاشگری وشەی (کانیوەتمان) ە، گوندێکە لە نێوان سلێمانی و دووکان.
14 وەران 1. وەرها، بەران، نێرەپەز؛ 2. ئامان، هاتن؛ 3. پێچان، لێکهاڵان؛ 4. داڕژان لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وەرەقەکردنی خاک و بەردی ئەشکەوت و دیوار و شتی وا؛ 5. داوەرین، بەربوونەوەی گەڵا لە دار؛ 6. داکەوتنی پووشوپەڵاش لەسەر بانان.
15 وەرتێ 1. شوێنی پڕگوڵ و گیا؛ 2. ناوەڕاست؛ 3. شوێنی ئاسی و سەختی وەک کوێسان و چیای رژد؛ 4. گوندێکە کەوتۆتە بناری چیای کارۆخ، کە ئەگەر لە گوندی (بۆتێ) وە بۆی بڕۆی، دەبێ بەشێ لە چیای کارۆخ ببڕی تا بیگەیتێ، واتە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ.
16 وەردان 1. بەردان، بەرەڵاکردن؛ 2. لێزیادکردن، خستنەسەر؛ 3. وەردبڕین، زەوینێک کە دووجار بکێڵدرێ.
17 وەردی بچووک، منداڵ.
18 وەرزان دوو واتای هەیە، 1. وەرز واتە: سێ مانگی ساڵێک و وەرزان: کۆی وەرزی ساڵە؛ 2. وەرز واتە: بەرز و وەرزان واتە: بەرزان.
19 وەرزی بەرزی، بڵندی.
20 وەرزیار جووتێر، جووتبەندە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!