| 11 |
نازین |
1. شانازیکردن، بەخۆ نازین؛ 2. پارێزگارشکبردن. |
| 12 |
نازێ |
1. بەناز، کورتکراوەی نێوی نازەنین یان نازدار؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
| 13 |
نازە |
1. کورتکراوەی نێوی نازەنین؛ 2. گۆشتی ژێر ناخوون. |
| 14 |
نازەنین |
1. نازدار، بەناز؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان. |
| 15 |
ناسکۆڵ |
ناسک و بچکۆڵە؛ سووکەڵەنێوی (ناسک یان ناسکە) یە. |
| 16 |
ناسکە |
1. ناسک و زراڤ، ناسک و تەنک؛ 2. ناوبەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
| 17 |
نالین |
ناڵاندن، ئاه و ناڵە. |
| 18 |
ناهی |
1. گیایەکە گوڵی لە ئەستێرە دەکا؛ 2. ئەستێرەی بەیان. |
| 19 |
نایسەر |
گوندێکە نزیک بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |
| 20 |
نسارە |
1. نەخشی بەدارچین لەسەر فڕنی؛ 2. زەڕوەشان، پووڵهەڵاویشتن بەسەر بووکدا؛ 3. گوندێکە لە نێوان سنە و دیواندەره، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |