# ناو مانا
11 ماندانا ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە‌. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.
12 مانگڕوو روومەت وێنەی مانگ.
13 مانیان 1. بێهاوتا و نادر؛ 2. نێوی کۆنی میتانییەکانە کە پێیان دەگوترێ: مانایی (میتانی)؛ 3. مانیان نێوی گوندێکە لەلای فیرووزاوای شیراز لە ناوچەی کووهەک کە بە ڕەگەز کوردن؛ 4. تیرەیەک بوونە لە کورد کە ئێستا هیچ شوێنەوارێکیان لێ لەپاش بەجێ نەماوە، مەگەر ڕۆژێک دۆزراوەکانی وڵاتی ماد چۆنییەتی ژیانیان بێنێتە دەست؛ 5. وشەی (مانیان)، لە وشەی (مانی) وەرگیراوە، بەواتای بەسراوە بە مانی، لە تیرەی مانی؛
14 مانە 1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە‌؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان‌؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.
15 ماهنووس نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتە خوێنڕێژە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق ئەو شارەیان لە کورد چۆڵ کرد و کردیان بە عەرەبنشین.
16 ماویان گوندێکە لە ناوچەی بێڵەوار لە لای کامیاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
17 ماوەت شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس بە بۆمبی شیمیایی بۆمباران کرا و وێران بوو، بەڵام ئێستا ئاوەدان کراوەتەوە.
18 ماوەران گوندێکە لە پشت شەقڵاوە، لە سەر ڕێگای ئەوێ بۆ هەولێر. !
19 ماوەرد گوڵی گوڵاو، گوڵی موحەممەدیی.
20 ماڵماڵ 1. تاقەتاقەی ماڵان، هەموو خانووی ماڵان؛ 2. کەسێ کە‌ ژووری ماڵ خاوێن ڕادەگرێ؛ 3. نێوی قارەمانی بەیتی (ناسر و ماڵماڵ).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!