# ناو مانا
11 لاولاو لاڤلاڤک، گیایەکە لاسکی باریکە، چووار تا پێنج گەز هەڵدەچێ، گوڵێکی وەکوو گوڵی ئەتلەس دەدا کە سوور و شین و کەسک و هەمەڕەنگە، تەنیا لە فێنکیی بەیاناندا گوڵی دەپشکوێ، بەڵام هەر کە هەتاو درەهات، وردەوردە سیس دەبێ.
12 لاوێن 1. نەرم و قاییم؛ 2. چڵەبی ناسک بە (ریشە) وە، نەمامی بی؛ 3. ساوا، کۆرپە؛ 4. دڵداریدەر؛ 5. جۆرێک شووڵە، لە قەراخ چەم دەڕوێ و پێیدەڵێن: سوورەبی، سەوەتە و تەفت و سۆقاتیی لێ درووست دەکەن، ئەگەر بیچەمێنیتەوە ناشکێ؛ 6. لە ئەدەبیاتی کوردیدا لاوێن سەرچاوە و ڕەمزی نەرمیی و ناسکیی و جووانیی و بەرگەگرتنە؛ 7. نێوی گەردەنەیەکە لە نێوان سنە و کرماشان؛ 8. نێوی چۆمێکە کە لە قەندیلەوە سەرچاوە دەگرێ و تێکەڵ بە زێ دەبێ؛ 9. گوندێکە لە ناوچەی لاجان لەلای پیرانشار؛ 10. تیرەیەکی کوردن کە جاران لە شارەزوور ژیاون؛ (ابن خَلدون) لە (تاریخ بَربَر) دا دەنووسێ تیرەیەکی کوردن کە لە (ئەلجەزایر) دەژین؛ (شێخ موحەممەد مەردۆخ) یش لە (مێژووی کورد و کوردستان) دا نووسیویەتی لەوانەیە ئەم تیرەیە لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ سەر کوردستان کۆچ درابێتن.
13 لاڤە 1. وشەیەکی کرمانجییە، واتە: شفا و لاڵە، تکا و پاڕانەوە؛ 2. جەحێڵ، خورت، گەنج؛ 3. نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
14 لوولیان گوڵێکی کێوییە لە پەنا ڕەوەزان شین دەبێ.
15 لۆرکێ 1. لۆرک، لۆرکە، خواردنێکە لە چەشنی فرۆ، کاتی درووستکردنی پەنیر ئەو ئاوەی کە پەنێرەکەی لێدەگرن و دەمێنێتەوە، جارێکی دیکە دەیکوڵێنن و جەستەیەکی خەستتر و سفتتر لە پەنیری لێدەگرن کە پێی دەگوترێ: لۆرک؛ لۆرک لەناوچەی موکریان و سەرەوەی کوردستان زۆرە و لە باشووری کوردستان نییە؛ 2. هەروەها لۆرکێ واتە: ئەسرین، فرمێسک؛ 3. لایلایە، لۆری لۆری؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
16 لۆرین لاواندنەوە بە گۆرانی، لایەلایەکردن بۆ منداڵ لە لانکدا.
17 لۆژان راژان، تخێڵبوون، داڵۆسکەبوون.
18 لۆلان 1. گەڕۆک و هاتوچۆکەر، بۆ لێکۆڵینەوە؛ 2. پێچەڵپێچ و پڕگرێ؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان؛ 4. نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان؛ (م. حەسەرتیان)، لە ((راپەڕینی کوردان)) دا کە جەلال دەباخ وەریگێڕاوەتە سەر کوردیی، دەڵێ: لە کوردەکان، خێڵی لۆلان و .....‌، پشتگیرییان لە شۆڕشی شێخ سەعید نەکرد.
19 لۆنا 1. خەرمانەی دەوری مانگ؛ 2. بە یۆنانی فریشتەی پارێزەری مانگ.
20 لیرا `گیای شاتەرە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!