# ناو مانا
11 لاوک 1. گۆرانیی درێژ و کەون؛ 2. هەوای قەتارێکی کوردیی کۆنە؛ لاوک بە ناوەڕۆک شێوە و جۆری جیا لەیەکی هەیە کە باسی رووداوی حەماسی و راستەقینەی تێدایە. ئەم هەوایە لە لایەن گۆرانیبێژانی بەنێوبانگی وەکوو: کاووس ئاغا و حەسەن جزیریی و عارف جزیریی و حیسا بەرواریی و مریەم خان و هیدیکەوە گوتراوە و بەیتە کۆنەکان بە لاوک گوتراون. دیسان لاوک واتای کوڕ دەدا. بۆ نموونە لە زاراوەی کرمانجیدا دایک یان باوک ئەگەر بێژن دوو کوڕمان هەیە، دەڵێن: دوو لاوکێن مە هەنە. گزنفۆنی یۆنانیی کە ساڵی 401 ی بەر لە زایین، بە بانگهێشتنی کوورۆشی کوڕی داریووش هاتۆتە وڵاتی ئێرانی ئەو سەردەمە، لەکاتی گەڕانەوی 12000 سووارەکەیدا بۆ یۆنان، لە کوردستان 355 تا 430 ی زایینیی، تووشی شەڕ دەبن! گزنفۆن لە ئاناباز (گەڕانەوە) دا دەڵێ: (کاردۆخییەکان کە ویستیان هێرش بکەنە سەرمان، جۆرێک سروودی پڕجۆش و خرۆشیان دەگوت کە ریتم و میزانی نەبوو!) بە پێی گوتەکانی گزنفۆن، ئەو سروودە پڕجۆش و خرۆشە دوور نییە هەر ئەو لاوکە‌ بێ کە ئەمڕۆ لە کوردستان ماوەتەوە و ریتمی نییە و ئازاد دەگوترێ!
12 لاوکۆ 1. کوڕی لاو؛ 2. کوڕی تازەپێگەییشتوو؛ 3. کۆی لاو؛ لە زمانی کوردیدا نێوگەلێک کە پاشگری (ۆ)یان هەیە، زیاتر بۆ بانگکردنە لەبەر هەستی خۆشەویستیی. بڕوانە بۆ لاو.
13 لاوۆ رۆڵە، وشەی دەنگدان و دەستوورە، بۆ روو لە کوڕی لاو و گەنج بەکار دێ، وەکوو نەکە لاوۆ، نەکە کوڕۆ.
14 لاوین وەکوو لاو، وێنەی لاو.
15 لاڤا جوان و لەبەرچاو.
16 لوتکە نووک، دوند، ترۆپک، کەپک، پۆپە، قەلەپۆپەی چیا و کێو.
17 لێزان 1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.
18 لێزمە رێژنە، رەهێڵە، شەس لاسامەی باران.
19 لێشاو 1. ئاوی زۆر و خوڕ؛ 2. بە هورووژم.
20 لەزگین 1. رووخۆش؛ 2. چالاک و بەکار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!