# ناو مانا
11 قەتارە 1. ریز، رزن؛ 2. پلە و پایە؛ 3. زەمبەرێکی سەر ژنانە، قەتارە و گێلگێلە؛ 4. قەتارەی فیشەک؛ 5. قەتارەی سوواران؛ 6. شتێک کە بە تنۆکە ئاو دەتکێنێ.
12 قەتران 1. رەشی تۆخ؛ 2. دەرمانێکە رەشە لە کوڵاندنی داری سنەوبەر وەدەس دێ.
13 قەدیفە 1. پارچەی مەخمەڵ؛ 2. جۆرێک گوڵی سوور.
14 قەراو ئاونگ، شەونم.
15 قەرناز باڵدارێکە لە قەراخ ئاو دەژی.
16 قەزوان 1. وەن، وەنەتەق، بەری دارەوەن؛ 2. ئەو دارەی کە بنێشتی لێدەگرن؛ قەزوان لە ماست و دۆ دەکرێ و بۆنی خۆشە لە قەزوان هەروەها تەسبیحیش درووس دەکرێ.
17 قەسری قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.
18 قەسیلە جۆرێ کەچکی دارین.
19 قەشان 1. باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی؛ 2. گوندێکە لە باشووری کوردستان.
20 قەشەنگ قەشەنگێ، جوان و زەریف.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!