# ناو مانا
11 فرۆ خواردنێکی توندە لە شێوەی پەنێر، لە ژەکی مانگا یان مەڕ و بزنی تازەزاو درووست دەکرێ.
12 فریانە 1. جۆرێکە لە پێنج جۆرەکانی ئاگری زەڕدەشت، کە دەبێتە ئاگری گیانی خەڵک و زیندەوەر؛ 2. هەوایێکە لە قەتارەکانی گۆرانیی کوردیی.
13 فریسک گوڵێکی دەشتییە لە بەهاردا دەڕوێ.
14 فریشتە 1. بەندەی خودا لە ئاسمان، پەری؛ 2. زۆر جووان؛ 3. بەخت، وەکوو: فریشتەی یارە.
15 فریشک 1. فرشک، پریشک، مەڵاژگ، مەڵاژوو؛ 2. پرشەی ئاو؛ 3. ژەک، هەوێنی پەنێر؛ 4. شیلاوک.
16 فرێزە پەرێز، جێگەی کشتوکاڵێ کە دروێنە کرابێ.
17 فرێش فریش، بڕوانە ئەسرین لە بەشی نێوی کچان.
18 فرەز مخمەڵ، مەخمەر، پارچەیێکی تووکنە کە دەکرێتە پشتەکەوا.
19 فرەهی 1. ئاسوودەیی؛ 2. هەرزانیی؛ 3. خۆشڕابوواردن.
20 فلوون گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!