# ناو مانا
11 فەیلی چەند تیرەن لە کورد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئیلامن، بەڵام نزیکەی 400 ساڵ دەبێ کە لە بەغدا دەژین و لەبەر نەبوونی کار و باری ئابووری لە ئێران چوونەتە ئەوێ؛ هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە فەیلی واتە: فێئەت عەلی واتە: پەێڕەوانی حەزرەتی عەلی و زاراوە گۆڕیویەتی؛ دیتنێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن: لە بەغدا بە کرێکاری کوردیان گوتووە: پاڵە و فەلە و وشەی فەیلی لەبەر ئەو هۆیە بە سەر فەیلییەکاندا دابڕاوە؛ بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، فەیلی واتە ئەو کوردانەی کە بە زاراوەی کەڵوڕی یان پالەوی قسە دەکەن و وشەی پالەوی عەرەب کردوویەتی بە فەهلەوی و بەو تیرەیەشیان گوتووە فەیلی و ئەو نێوەیان بەسەردا بڕاوە؛ فەیلییەکان لەبەرئەوەی کە شیعەن، سەددام حسێن، بە تاوانی شیعەبوون، زڵمی زۆری لێکردوون و هەتا ئێستا بە هەزارنیان لێ کوژراوە و هەڵداژراونەتەوە بۆ ئێران. بڕوانە بۆ پاڵەوان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!