# ناو مانا
11 شاتی شەختە، شاختە، شاختی، شاتی، سەهۆڵ، هەوای سارد، رۆژی سارد و سەهۆڵبەندان. بڕوانە بۆ شەختە.
12 شاچرا چرای گەورە.
13 شادانە جۆرێک گیایە کە تۆمی ورد دەکا و تۆمەکەی مەلێک بە نێوی سەێرە حەزی لێدەکا.
14 شادیک وەرویرکە، منداڵی دڵخۆشکەری خانەوادە.
15 شارا 1. ماسوولکەی گەنم لەسەر خەرمان، لاسک و ساقەتی خەلە؛ 2. کەمێ لە کوڵەش یان خۆیان کە بە درێژەوەیە؛ 3. کای نێوان دیوارەی چاڵ و دەخڵ؛ 4. گیشەی دەخڵی دووراو.
16 شاریش نێوی یەکێ لە شارەگەورەکانی سۆبارییەکان بووە لە 1110 ی بەرلە زایین.
17 شاریک جۆرێک کڵاودەسماڵ بووە کە ژنان لە کۆندا بەستوویانەتەوە‌.
18 شارەبان 1. شوێنی دەشت و بەرز؛ 2. شاری تەخت و راسا؛ 3. چاودێری شار، شارەوان؛ 4. شارۆچکەیەکە لە نزیک شاری خانەقین؛ هەندێک بیرەوەند پێیان وایە کە لە بنەڕەتدا ئەم شارە لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە نێوی (ئابان) ی کچی (کەسرا) وە ساز کراوە؛ ئەم شارە شارێکی گەورە و ئاوەدان بووە، بەڵام لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ سەر کوردستان وێران کراوە؛ لەم شارەدا شوێنەواری سەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدییەکان و کاسییەکان و ئاشوورییەکان و ساسانییەکان هەر ماوە، لەوانە زیندانی کەسرای سەردەمی ساسانییەکان.
19 شازێ زێی گەورە، رۆباری گەورەی وەکوو یەکاو.
20 شاشان شاشیکان، ژنی سەروێن بەسەر، ژنی سەرولا پێچ؛ ژنانی کورد بەتایبەت هی ناوچەی کەڵوڕ، ئێستاش هەر سەروێن دەبەستن؛ نێوی ئەو ژنانەی بووە کە لەسەردەمی ساسانییەکاندا سەروێنیان بەستووە و لە دەستەی هەڵپەڕکێدا بەشدار بوونە، ئەمڕۆش وەکوو پاشناو لە کوردستاندا ماوەتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!