# ناو مانا
11 شارەزا 1. لەشار لەدایکبوو؛ 2. بەڵەد؛ 3. بەڕێگەزان؛ 4. زانا لەکار و بار.
12 شازاد 1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.
13 شاسوار 1. گەورەسووار؛ 2. سوواری بەکار و چالاک؛ 3. سوواری بێوێنە.
14 شالاوێن شانەواز، دەنگخۆش و بەستەبێژی باش و لێهاتوو، کەسێک کە لە لاواندنەوە و دەنگخۆشیدا لێوەشاوە و زەبەردەست بێ.
15 شالوور ریشۆڵەی رەش، گاوانی.
16 شالیار 1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
17 شامار 1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.
18 شاملوو 1. من شام؛ 2. خەڵکی شام. 3. نێوی دوو گوندی کۆن بوون لە شارەزوور کە لە سۆنگەی لەمپەری دەربەندیخاندا چۆڵ کران و بوون بە ژێر ئاوەوە؛ 3. سەرنێوی شاعیری پایەبەرزی فارس: (ئەحمەدی شاملوو) ە؛ وشەی شام وشەیەکی عەرەبییە و لە زمانی کوردیی و فارسیدا وشەیەکی هاوبەشە واتە: سەرەتای شەو و نانی شێوان؛ وشەی (لوو) ش پاشگرە و واتە: سەربە، لەمەڕ، وەکوو هۆزی حەیدەرانلوو، سەربە حەیدەرن؛ دیسان شام چەند واتای دیکەی هەیە: 1. شام: تەنگی نوێژی شێوان؛ 2. شام: نێوی کۆنی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتی سووریەیە؛ 3. شام: گرێ و خڕایی سەخت لەبن پێست، لک.
19 شامی 1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.
20 شامێر 1. پیاوی بەواتا پیاو؛ 2. باڵابەرز و کەڵەگەت؛ 3. مرۆچەی درشت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!