# ناو مانا
11 سادا نێوی هۆزێکی کورده لە باکووری کوردستان.
12 سارا سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.
13 سارات 1. سارا، چۆڵ، بیابان؛ 2. تیرەیەکن لە کورد لە دەوروبەری ئازەرباییجان دەژین.
14 ساران 1. جاڕی گەنم؛ 2. شوێن، جێگە؛ 3. گوندێکە لە نێوان ساوان و سەرمێرگان لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
15 ساراڵ 1. وشەیەکی تورکییە، واتە: زەرد؛ 2. ناوچەیەکی پڕلەوەڕ و بژوێنە لە رۆژاوای هەرێمی شاری سنە. ناوچەی ساراڵ بۆ ئاژەڵداریی یەکجار گرنگە و مەڕ و ماڵاتی زۆری لێ بەخێو دەکرێ. نیوبەشی شەگەل و مێگەلی گوندەکانی دوەروبەری سنە و تەنانەت شارەکانی نزیک سنەش بۆ پەروار، لەوێ بەخێو دەکرێ و دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی ئێران و دەرەوەی ئێرانیش بۆ فرۆش.
16 سارتان نێوی تیرەیەکە لە چلوچووار تیرەی میللی لە باکووری کوردستان کە لە قەرەجداخ و عوسمانجق و دێرسیم دەژین.
17 ساردۆنیا گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ.
18 سارمە 1. سالمە؛ 2. نەخشی تەقەڵدرووی زین؛ 3. بەری گیایەکە بۆ دەرمان بەکار دێ و زۆر بەنرخە، هەروەها بنەکەی بۆ دەقی چیت بەکار دێ؛ 4. گوڵینگەی لە ئاوریشم و تاڵەزیو؛ 5. قۆزاخەی پەموو؛ 6. دۆڵمەی گەڵا؛ 7. جۆرێک هەرمێ.
19 سارۆمە جۆرێ چەک یا تفەنگ.
20 ساری وشەی خۆشەویستییە بۆ بانگکردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!