# ناو مانا
11 سامان سەروەت، پووڵ و ماڵ.
12 ساماڵ ساو، ساهی، سایەقە، ئاسمانی بێ هەور.
13 سامڕەند کێوێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە قەندیل لە سنووری دەسکردی باشووری کوردستان.
14 سامۆتە ئاڵقە و بەندی پاشکۆی زین.
15 سامە پەیمان، قەرار.
16 سانتاس 1. فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی کوورشی هەخامەنشی بووە؛ 2. دایکی کوورش نێوی ماندانا و لە تیرەی ماد بووە.
17 سانە هەسان، بەردی تیژکردنی چەقۆ.
18 ساوا 1. تازەزێ، تازەپێگەییشتوو؛ 2. سەوزایی تازەدەرهاتوو.
19 ساویر سام، مەترسی، هەیبەت لە بەرانبەر کەسێکدا.
20 ساڕێژ پڕبوونەوەی برین و چابوونەوەی، برینێک کە گۆشتەوزوونی هێنابێتەوە و چا بووبێتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!