# ناو مانا
11 زاوە نێوی ئەستێرەیەکە.
12 زاوەرە 1. زاڕۆک، رۆڵە؛ 2. زاوەر، بوێری.
13 زاکە جریوەی بەچکەمەل، جریوەی زەڕنەقووتە.
14 زایا 1. وەچە، بەرە؛ 2. ژنێک کە زکوزای زۆر دەکا.
15 زایەڵە دەنگدانەوە، شیوەن و گریان.
16 زبێ سوکەڵەنێوی زوبێدەیە.
17 زراڤ باریک، ناسک، تەنک.
18 زریزە زنجیرۆکەی باریک.
19 زریسک زریشک، داریکی کەم بالایە کە بەرێکی رەش و ترش دەگرێ.
20 زرینگە دەنگی وێککەوتنی کانزا، زرینگەی خڕخاڵ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!