11 |
زاڵکۆ |
کۆی وشەی زاڵ، بە واتای سەربەران و سوار بە سەر شتێکدا. |
12 |
زرار |
هۆزێکی کوردن لە باشووری کوردستان. |
13 |
زرکان |
ناوچەیەکە لە هەرێمی شێروان لە باشووری کوردستان. |
14 |
زریاب |
1. ئاوی زێڕ؛ 2. ئاوی پاک و خاوێن؛ 3. مۆسیقازانێکی کورد بووە خەڵکی شارۆچکەی (باشیک) ی لای نەینەوای کۆن یان (مووسڵ)ی ئێستا و لەسەردەمی عەباسییەکاندا ژیاوە، زریاب ساڵی 825 ی زایینی عەباسییەکانی بە جێهێشتووە و چۆتە ئەندەلووس و عەبدولرەحمان کوڕی ئەلحەکیم (206 تا 238) کردوویەتی بە هاونشینی خۆی و دیاریی و پێشکەشیی زۆری پێ رەوا دیوە؛ زریاب شاگردی ئیسحاقی کوڕی برایمی مووسڵی بووە کە ئەوانەش هەر کورد و خەڵکی باشیک و مۆسیقاری زەبەردەس بوونە؛ زریاب ژەنیاری عوود بووە و سیمی پێنجەمی عوود ئەو بەو سازەی زیاد کردووە؛ مۆسیقای فلامینکۆ کە بنەماکەی کوردییە، لە شوێنەوارە نەمرەکانی زریابە و لە سپانیاش زریاب هەر بە کورد ناسراوە. |
15 |
زریان |
1. بای باشوور؛ 2. بەفر و بای زەمەن لە کاتی زستاندا. |
16 |
زرێبار |
1. شاری قەراخ ئاو؛ 2. زوەینی ژێرئاو؛ 3. زرێوار، زەریا، زەلیا. ساڵــێ بەو عـەیام زرێـــوار شـــــــار بوو سێــسە مـەنارە و چووارسە دیــوار بوو زرێـــــــــوار چــــــــــڕی لـە کانیـســـــــانــان کوا خانەحمەو خان سەرباشـقەی خانان (فۆلکلۆر) ئەم دوو بەیتە شیعرە پاشماوەی بەیتێکی دوورودرێژە کە بە زرێوار و رووداوی بوونبەژێرەوەی شارێک بووە کە کابرایەک بە نێوی (فەلەقووس) حاکمی بووە و هەر ئەو دوو بەیتەی لە زاران و لە سینگاندا ماوەتەوە. زرێوار زەلیایێکی بچووکە لە لای باکووری رۆژاوای شاری مەریوان کە درێژایی نزیکەی 5 کیلۆمیترە و پانایی نزیک بە 9 کیلۆمیتر و رادەی تێکڕای قووڵیشی 15 میترە. |
17 |
زمناکۆ |
کێوێکە لەلای رۆژهەڵاتی شاری (دەربەندیخان) لە باشووری کوردستان. |
18 |
زنار |
1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن. |
19 |
زناک |
نێوی کێوێکە لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |
20 |
زۆر |
زۆرۆ، ئیبنو خەلەکان کە کورد بووە و لە بنەڕەتا خەڵکی هەولێر بووە، دەڵێ: زۆر نێوی کوڕی ئەژدەهاک بووە و بنەڕەتی (شارەزوور) لە کوردستان ئەو دایناوە؛ حەمدوڵڵا مستەوفیش دەڵێ: نێوی شارەوزوور لەبەر ئەوە بووە کە دەسەڵاتدارانی ئەوێ زۆردار و شەڕکەر بوونە. لە ڕۆژئاوای کوردستان کە قەراخ سنووری خاکی عەرەب و کورد دەگرێتەوە، شارێک هەیە کە نێوی (دێرەزوور)ه لە کۆندا سریانی و کوردی لێ ژیاوە، بەڵام دواتر لەلایەن حکوومەتی (بعث)ی سووریەوە، عەرەبیان تێدا بیشتەجێ کردووە. لەوە دەچێ کە ئەو شارەش هەر (زۆر) ئاوەدانی کردبێتەوە، چونکە ئەو سریانی و ئاسوورییگەلەی کە لە کوردستان ژیاون و کلیسایان هەبووە، کوردەکان بە کلیساکانی ئاسوورییەکانیان گوتووە: دێر! کە وشەیەکیب ئاوێستایی مادییە و لە کوردیی و فارسیشدا وشەیێکە هاوبەش. ئەگەر نێوی کوڕی ئەژدەهاکیش زۆر یا زوور بووبێ، (دێرە زوور) واتە: کلیسای زوور. وەک چۆن دەگوترێ شارەزوور، واتە شارێک کە زۆر یا زوور ئاوەدانی کردبێتەوە. |