# ناو مانا
11 دارکۆ دارکونکەرە، دارتەقێنە، مەلێکە کە دار کون دەکا.
12 دارۆ 1. وشەیەکی هەورامییە و واتای (هەیە) دەدا، وەکوو: هەرکەسێ کەسێ دارۆ یار نەوڕەسێ دارۆ؛ 2. کورتکراوەی نێوی (دارا) یە.
13 داریان 1. قڵپبوونەوە؛ 2. داریانەوە، یەکسەر بە پێوە داریاوە؛ 3. گوندێکە لە نێوان (وەر و گێڵەوان) لە ناوچەی هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
14 دارێنە 1. سەلە، نانەشان؛ 2. گوندێکە لەلای بانە، ئەو گوندەی کە شەهید سمایلی شەریفزادەی تێدا شەهید بوو.
15 دارەوان 1. کەسێکە بتوانێ بەداردا سەرکەوێ، لە دارەوە سەرکەوتن؛ 2. دارناس و لە دار شارەزا.
16 داژدار 1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.
17 داژگر داژگیر، بێژنگی کونبڵاو بۆ گەنم پاککردن.
18 داژیار بژیو، رسق، رۆزی.
19 داسن 1. خوازبێن؛ نێوی هۆزێکی کوردی سەر بە ئایینی ئیزیدییە لە کوردستان کە زۆربەیان لە باکووری کوردستان و ئەرمەنستان دەژین؛ 2. داسن ئاییزایەکە وەکوو ئایینی ئیزیدی و ئەلحەق وهیدیکە.
20 داسنێ گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!