11 |
خامان |
جۆرێک پارچه‌ی سپییه بۆ کراس. |
12 |
خامە |
1. سه‌رشیر، قه‌ێماخ؛ 2. نێوێکی کۆنی ژنانه‌یه. |
13 |
خانزاد |
خانزاد، خوشکی میری سۆران بووه، میری سۆران، به پاشا کۆره به‌نێو بانگ بووه. خانزاد کچێکی گۆشتنی باڵابه‌رز بووه، قژێکی ره‌شی هه‌بووه که به‌سه‌ر شانانیدا رژاونه‌ته خوارێ و کچێکی جوان و داوێن‌پاک بووه. له‌دوای له‌ناوچوونی سوله‌یمان به‌گی برای، بووه به میری سۆران و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی سۆرانی گرتۆته ده‌ست. خاتوو خانزاد میرێکی دادپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز بووه، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خوێنده‌واریی تێکۆشاوه، له سه‌رده‌می ئه‌ودا گه‌لێک مزگه‌وت و بینا و حه‌مام خراونه‌ته‌وه و ساز کراون. |
14 |
خانمۆڵ |
خانیمله، خانمیلێ، وشه‌ی خۆشه‌ویستیی باوک و دایکه بۆ کچ. |
15 |
خانومان |
1. شۆخوشه‌نگ، نه‌شمیلانه، جووان و دڵگیر، له‌بار و رێکوپێک؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه. |
16 |
خاوێر |
نێوان خه‌و و بێداریی. |
17 |
خاوێن |
پاک، پاقژ. |
18 |
خاوەر |
رۆژهه‌ڵات، خۆرهه‌ڵات. |
19 |
خاڵبەڵەک |
1. ره‌شایی ناوه‌ڕاستی به‌فران؛ 2. دووهه‌م مانگی به‌هار. |
20 |
خاڵخاس |
خاڵچاک، خاڵجووان و له‌بار. |