# ناو مانا
11 خدۆ کورتکراوەی نێوی (خدر)ە و نێوی سەردارێکی کوردی زەعفەرانلوویی یە کە راپەڕینێکی چەکدارانەی هەڵگیرساند و لەسەریدا بوو کە کۆماری سووسیالیستی کوردستان لە خوراسان دابمەزرێنێ.
12 خۆران 1. خواردن؛ 2. گوندێکی کوردستانە.
13 خۆزان شارەزا لە خۆ، بەڵەد لە جێگە و شوێنی خۆ.
14 خۆسەر سەرەخەر، سەرەڕۆ، بە کەسێ دەگوترێ کە بە بێ بیرکردنەوە کار ئەنجام دەدا.
15 خۆشناو 1. نێو بە چاکدەرچوو؛ 2. جۆرێ ترێی رەشە؛ 3. هۆزێکی کوردە لە ناوچەی هەولێر، بەو ناوچەیەی کە ئەم هۆزەی تێدا دەژین دەصێن: خۆشناوەتی.
16 خۆماڵ ماڵیی، تایبەت بەماڵی خۆت.
17 خۆناس 1. خۆناس، خۆمانە؛ 2. ناسیاو، ئاشنا؛ 3. بە ئاژەڵ یان پەلەوەرێک دەگوترێ کە خاوەنناس بێ.
18 خۆڕسک خۆزا، درووستنەکراو، بەخۆخولقاو.
19 خۆکار ئامرازێ کە سەربەخۆ کار دەکا و کاری دەست ئەنجام دەدا.
20 خێوەت چادر، کۆن، خەێمە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!