# ناو مانا
11 جاوان 1. ئەم وشەیە لە کۆندا (گاوان) بووە بە واتای گادار و ئاژەڵدار، بەڵام زاراوەی عەرەبی کردوویەتی بە جاوان و پاشانیش فارس به جابان؛ 2. گاوان هۆزێکی گەورەی کورد بوونە کە ئێستا شوێنەواریان بەم نێوە نەماوە، وەلێ دوور نییە ئەم هۆزە هەر هۆزی (جاف) بووبێ کە عەرەب ئاوەها گۆڕیبێتی و کردبێتی بە جاوان. بڕوانە گاوان. لە سەردەمی هێرشی عەرەب بۆ کوردستان، شاری تکریت، شاری سەلاحەدینی ئەیۆبی، لە ئێراق لە لایەن هۆزی (گاوان)ەوە پارێزراوە و زۆر جار لە ساڵەکانی 607 بۆ 616 ی زایین، شەڕی خوێناویی لە نێوان عەرەبە بیاوانگێڵەکان و هۆزی گاواندا رووی داوە کە دواتر بە زاڵبوونی ئیسلام لەوێ، ئەو هۆزەیان تەفروتوونا کرد و زۆربەی زۆریان هەڵداشتن بۆ خوراسان.
12 جگەرخوێن 1. هێمایە بە مرۆڤی ژێردەستە و ستەمدیو؛ 2.نێوی شاعیری کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
13 جوامێر بڕوانە بۆ جامێر.
14 جووتیار جۆتکار، چاندەکار، زەویکێڵ، کەسێک کە خەریکی کێڵانی زەوین و کشتوکاڵە.
15 جوودی زنجیرەیەک چیایەکە لە پشت شاری سلۆپی لە باشووری کوردستانەوە بەرەو خوار داکشاوە و لە باکوورەوە بەرانبەری شاری زاخۆ دەبێتەوە لە کوردستانی باشوور؛ جوودی لە بنەمادا (گۆتی) تیرەی کۆنی کورد بووە کە عەرەب کردوویەتی بە جوودی و هەر ئەو کێوەیە کە پاپۆڕەکەی (نۆح) بە سەریەوە مەنەری گرتووە و وەستاوە و لە تەوراتدا نێوی هاتووە.
16 جووڵەمێرگ شارێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
17 جۆمەرد بڕوانە (جامێر).
18 جێوار وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.
19 جەربەزە 1.جەزرەبە، ئازار؛ 2. دانەسەکناو، هاروهاژ؛ 3. بوێر، ئازا، بەجەرگ، دڵدار.
20 جەنگاوەر چەکداری بەشدار لەشەڕ، شەڕکەر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!