# ناو مانا
11 تاشیە 1. مژار، بابەت؛ 2. لێوەشاو.
12 تافە 1. گوڕە و هاژەی ئاو و بای بە قەوەت؛ 2. هەڵدێر، تاڤگە، تافینە، قەڵوەز، قەڵبەز، قەڵەمباز.
13 تامان 1. تەمەن، عومر؛ 2. تەێمان، چەپەر، دەرکە یان دیواری لە شووڵ تەنراو.
14 تاناس نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
15 تاووس نێوی پەلەوەرێکی پەڕوپۆشیرینی خۆشڕەوتە کە لە لای کوردەئیزیدییەکان پیرۆز و بەڕێزە.
16 تاوڵ تاوەڵ، رەشماڵ، چادر، خێوەت، کۆن، سیاچادر.
17 تاوڵە تەختە نەرد.
18 تاویار تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.
19 تاوێرە 1. تاوێر، تاڤێر بە هەموو مانایەک، تمتمان، زەوی رەقەن؛ 2. گوندێکە لەڵای سەرکەن و دەرەشیش لە ناوچەی هەڵەبجە.
20 تاڤار نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!