# ناو مانا
11 تاوک جۆرێک داری قایم و بتەوە کە گۆپاڵ و گۆچانی لێ دروست دەکەن.
12 تاڤرا چیایەکە لە ناوچەی (دەرسیم) لە باکووری کوردستان.
13 تاڤکۆ 1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
14 تووسرکان نێوی یەکێ لە شارۆچکە لوڕنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەر بە ئوستانی هەمەدانە و ئێرانییە فارسزمانەکان وا بانگاشە دەکەن کە (صلاح الدین ایوبی) لەوێ لەدایکبووە.
15 تۆژەر لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا.
16 تۆسان بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.
17 تۆسن سەرکێش، ناڕام.
18 تۆشماڵ سەرگەورەی بنەماڵە و هۆز.
19 تۆشەن 1. نێوی گیایێکە کە بۆ دەرمان بەکار دێ؛ 2. نێوی کێوێکە لە کوردستان .
20 تۆکان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!