# ناو مانا
11 بارست لە کوردیدا بۆ دوو واتا بەکار دێ، 1. دێرانە، وەکوو: (دێرانەی ئەو گاڵۆنە ئەوەندەیه)؛ 2. بارست، ئەستووری و بڵندیی شتێک، قلەت و قەڵافەتی شتێک، وەکوو: (بارستی ئەو کومێدە بەرز و پانە).
12 باریسا بارست، تەبار، دێرانە، جێگەبردن، (باریسای ئەو ماڵە شتم هەیە).
13 باریسە 1. فڕفڕە، فڕفڕۆکە؛ 2. داری نێوان کۆڵەکە و کاریتە.
14 بارێزە 1. باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با دەیوەرێنێ؛ 2. گیایەکە لە شکڵی کەرەوز؛ 3. پرووشەی باران بە باوە.
15 بارێژە با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..
16 بارێنە نێوی گوندێکە لە کوردستان.
17 بازنە 1. خڕخاڵ، خرتەک، جەغز؛ 2. گەوی ئاسن کە وەک بازن لە شکستەی دەئاڵێنن.
18 بازێ نێوی نەواڵێکە لە بادینان، لە کوردستانی باشوور.
19 بازەڵە بازەڵێن، 1. بەڵەکی کەم؛ 2. شەرمشکاو؛ 3. خڕکەڵە و هەراش؛ 4. قەمچان، بەردان، گەمەیەکە بە بەردی لووس دەکرێ.
20 باسانە پردێکە لە ناوچەی رواندز، لە کوردستانی باشوور.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!