# ناو مانا
11 باراو 1. باراناو، ئاوی زۆر، بارەئاو؛ 2. گوندێکە لە داوێنی چیای کاژاو، لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی.
12 بارزان 1. بەرزان، شوێنی بەرز؛ 2. ناوچەیەکە چڕ و شاخاویی، کە کەوتۆتە باکووری زێی گەورەوە لە باشووری کوردستان و شوێنەمێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزانە.
13 بارزین دۆڵێکە لە ناوچەی برادۆست لە پشت (زینوێی خەلان) لە باشووری کوردستان کە لەوێوە کوردستانی سەردەسێر دیارە.
14 بارس نێوی باوکی (ئارتم) ی گەورەئەمیری ماد بووە. بڕوانە ئارتم.
15 بارش 1. داڕژانی بەفر باران یا تەرزە؛ 2. وارش، شووره، دیواری باخ.
16 بارهان نێوی هۆزێکی کوردە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
17 بارۆ بە زاراوەی هەورامی واتە: بیهێنە، بیتێرانە.
18 بارینا وەنەوز، چورت، خەونووچکە.
19 بازان 1. نێوی کوڕی (ساسان) دامەزرێنەری پاشایەتیی ساسانییەکانی بە نەتەوە کورد بووە؛ 2. کۆی باز بە دوو واتا: یەکەم، بازی نەچیر و دووهەم باز بە مانای قەڵەمباز و پەڕشت؛ 3. کێوێکە لەلای باکووری گوندەکانی خانماوا لە ناوچەی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 4. نێوی تیرەیێکی کۆن و گەورەی کوردە کە لە باشیک دەژین لە باشووری کوردستان، لە نێوان دهۆک و مووسڵ. بڕوانە بۆ باشیک.
20 بازپەڕێن بازەوان، ئەو کەسەی لە راوەبازدا باز بەرەو نەچیر هەڵدەفڕێنێ. 2. لە کۆندا بازیان هەڵداوە و فڕیوە، لە سەر هەر کەسێک نیشتبێتەوە ئەو کەسە بۆتە براوەی بەخت و لە چیرۆکی سەردەمانی کۆندا، دەڵێن: ‌کراوە بە پاشا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!