11 |
ئادان |
زه‌وینی به پیت و به‌ره‌که‌ت. |
12 |
ئاده |
1. ته‌ڵه‌که‌روێشک، جۆرێک ته‌ڵه‌ی له‌دار؛ 2. بژاری گیا له شینایی. |
13 |
ئاده‌ر |
که‌حێل، جسن، ره‌سه‌ن، حودوود. |
14 |
ئادیکا |
هه‌وارێکه له ناوچه‌ی ده‌رسیم له کوردستانی باکوور. |
15 |
ئادێ |
ئه‌وان، ئه‌وانه. |
16 |
ئادێمه |
نێوی کێوێکه له ناوچه‌ی کوردنشینی ئه‌رمه‌نستان. |
17 |
ئاراد |
ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا |
18 |
ئارازیاس |
شارێک بووه ماده‌کان حکوومه‌تیان لێکردووه و وێده‌چێ هه‌ر ئه‌و شاره‌ی دارایاس بووبێ له په‌نای گوندی دریاز، له شاروێرانی لای مه‌هاباد، که که‌لاوه‌کانی ماوه. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان. |
19 |
ئاراسته |
له کوردی‌دا ئاراسته واته: رووی شتێک به‌ره‌و که‌سێک کردن. وه‌کوو سڵاوی ئاراسته ده‌که‌م، یان تیرێکی ئاراسته کرد. به‌ڵام له فارسی‌دا ئاراسته واته: ئارایش کردن، رازاندنه‌وه، کۆکردنه‌وه و راخستن و زۆر مانای دیکه. |
20 |
ئاران |
1. بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران؛ (هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران)؛ 2. گەرمیان؛ 3. زەوینی تەخت و راسا؛ 4. دەشتی بەپیت و نەرمان؛ 5. ناوچەیەکی کوردنشینە لە لای زەلیای قەزوێن. بڕوانە وشەی ئار. |